كەشناسی هەرێم؛ پلەی گەرما لەم ناوچەیە گەیشتە 50 پلە

دوا نوێکردنەوە: 2022-09-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە، لە خانەقین 50 و خەبات و خورماتوو 48 تۆماركراوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 3ی ئەیلولی 2022 پلەی گەرمای شارەدێی خانەقین 50 پلە و خەبات و خورماتوو 48 پلە تۆماركراوە . هاوكات لە پارێزگای كەركوك 47 پلە و دهۆك 43 پلە و هەولێر 45 پلە و لە سلێمانی 41 پلە و هەڵەبجە 44 پلە تۆماركراوە .  

The post كەشناسی هەرێم؛ پلەی گەرما لەم ناوچەیە گەیشتە 50 پلە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.