دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی، بۆمبێکی لێکنراو بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی تەقییەوە و بەهۆیەوە ئه‌و به‌رپرسه بریندار بوو.
بەگوێرەی زانیاریەکانی سپێده، بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 9:30 له گه‌ڕه‌كى شێخان له شارى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى بۆمبێكى لكێنراوه‌وه هه‌وڵى كوشتنى نه‌جمه‌دین عه‌لى، ئه‌ندامى به‌ره‌ى توركمانى دراوه له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا و به‌و هۆیه‌وه بریندار بووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌یانى ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ماڵه‌كه له حه‌وشه‌ى ماڵه‌كه‌یدا ویستوویه‌تى بچێته ده‌ره‌وه، كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ى پێكردووه راسته‌وخۆ بۆمبه لكێنراوه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و ده‌ست و قاچ و سه‌رى برینداره، به‌ڵام برینه‌كانى سه‌خت نین.