دیجیتال میدیای سپێده
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، دەوامی فەرمی تا کاتژمێر شەشی پاشنیوەڕۆ درێژدەکرێتەوە.
فادل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ رایگەیاند: "درێژکردنەوەی دەوامی فەرمی بەهۆی ئەو فشارە زۆرانەوەیە کە بەڕێوەبەرایەتییەکە رووبەڕووی دەبێتەوە دوای دەستپێکردنی جێبەجێکردنی سیستمی دیجیتاڵی نوێ بۆ پێدانی مۆڵەتی شۆفێری".
ئاماژهی بهوهشكرد، "هاووڵاتیان دهتوانن مۆڵهتهكانیان نوێبكهنهوه و ههفتهیهك تا 10 رۆژ پێش تهواوبوونی مۆڵەتەكەیان بگۆڕن".
ئەوەشی ڕاگەیاند:"بەڕێوەبەرایەتییەکە بەنیازە دەوامی فەرمی فەرمانگەکانی دیکەش درێژبکاتەوە، بە ئامانجی ئەوەی ڕۆژانە زۆرترین ژمارەی سەردانکەر لەخۆبگرێت".