دیجیتال میدیای سپێده
رێکخراوی پەیامنێران پێشێلکاری به‌رده‌وامی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بەرامبەر بە ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسان ئیدانه دەکات.
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/9/2022 له بڵاو كراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت،" لە پارێزگای هەڵەبجە كارمەندە خۆبەخشەكان و دەرچووە دانەمەزراوەكانی تەندروستی دووباره دەستیان بە خۆپیشاندان كردوه و لەلایەن هێزە ئەمینەكانیشەوە دووباره ڕێگری لە ڕوماڵی دەزگا ڕاگەیاندنەكان دەكرێت و ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه، "كاتێك وەک ئەرکی ڕۆژنامەنوسی ڕاستەوخۆ رۆژنامه‌نووسان ڕووماڵیان دەکرد، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوورەوە چه‌ندین پێشێلكاری له دژی رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدران كه تا ئێستا ئه‌مانه‌ن":
1- ئاسایش ڕێگانادات هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن ڕووماڵی راسته‌وخۆی خۆپیشاندانه‌كه بكات.
2- دەست بەسەر کامێرای کەناڵی ئاسمانی کوردسات، گەلی کوردستان، کەنالی24. کەنالی سپێدە و کەنالی ئین ئاڕتی و موبایلی پەخشی راستەخۆی دەزگای ووشە دەستی بەسەر گیراوە
ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدانجه‌ختی له‌وه‌یشكرده‌وه،" بە توندی ئیدانەی ئەو رێگریکردنە دەکات، رێگریکردن، لەکاتی ئەرکەکانیاندا بۆته دیاردەیه‌كی ترسناك و ئەمجۆرە رووداوانە، بەرتەسککردنەوەی کاری ئازادی راگه‌یاندنه‌و خزمەت بە پرۆسەی ئازادی لە ھەرێمی کوردستان ناکات."