سپێدە لە هەڵەبجە سكاڵا لەسەر ئەو هێزە ئەمنیە تۆمار ده‌كات كە ڕێگریان لە تیمی سپێدە كردووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەمە دووەمین جارە كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە پارێزگای هەڵەبجە رێگری لە تیمی كەناڵی سپێدە دەكەن روماڵی خۆپیشاندانەكانی خۆبەخشانی تەندروستی و دەرچووە دانەمەزراوەكان و چالاكوانانی مەدەنی بكات ، لەگەڵ رێگرییەكان ئەمڕۆ یەكشەممە هەمان هێزی ئاسایش دەستیان بەسەر كەلوپەلە رۆژنامەوانیەكان و كامێرای تیمی سپێدە گرت.

ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی سپێدە وێڕای ئیدانەكردنی ئەم رێگریە بەردوامانەی ئەم هێزە ئەمنیە لە هەڵەبجە، بەپێی یاسای ژمارە (35) ساڵی 2007ی یاسای رۆژنامەگەری لە كوردستان بە مافی خۆمانی دەزانین لە هەڵەبجە سكاڵا لەسەر ئەو هێزە ئەمنیە تۆمار بكەین كە ڕێگریان لە تیمی سپێدە كردووە و بەنایاسایی دەستیان بەسەر كامێرا و كەلەوپەلی رۆژنامەوانی گرتووە، سكاڵاكەشمان بەپێی مادەی حەوتەم بڕگەی چوار و پێنج لە یاسای رۆژنامەگەری پێشكەش دەكەین.

بەڕیوەبەرایەتی كەناڵی سپێدە
4/9/2022
هەولێر