دیجیتاڵ میدیای سپێده
مەزەندەی ئەوە دەکرێت لافاوەکانی پاکستان بە بەهای ١٠ ملیار بۆ ١٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووری ئەو وڵاتە بگەیەنێت.
لایەنە پەیوەندیدارەکان بە میدیاکانی ئەو وڵاتەیان راگەیاندووە کە لەسەدا ٣٧ی دانیشتووانی ١١٨ ناوچە کە بەهۆی لافاوەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، چوونەتە خوار هێڵی هەژاریی.
لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کاتێکدا مەزەندەی ئەوە دەکەن لافاوەکان بە بەهای ١٠ ملیار بۆ ١٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووری ئەو وڵاتە دەگەیەنێت، باس لەوە دەکەن لە کاتێکدا بەرنامە بۆ ئەوە داندرابوو گەشەی ساڵی دارایی بگەیەندرێتە لەسەدا پێنج، بۆ لەسەدا دوو کەم دەبێتەوە.
هەروەها مەزەندەی ئەوە دەکرێت گەشەی کشتوکاڵ لەسەدا ١،٨ و گەشەی کەرتی خزمەتگوزاریش لەسەدا دوو کەم ببێتەوە.