دیجیتال میدیای سپێده
ئاژانسەکان بڵاویان كردوهتهوه كه تەقینەوەکە لە نزیک باڵیۆزخانەی روسیا لە ئەفغانستان روویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە
بهگوێرهی زانیارییهكان." لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆدا کە لەنزیک دەروازەی باڵیۆزخانەی روسیا ئەنجام دراوە، دیپلۆماتکارێکی وڵاتی رووسیا و کارمەندێکی باڵیۆزخانەكه بونەتە قوربانی."
لای خۆیهوه ئاشانسی رویتهرز بڵاویكردوهتهوه،" كه دیپلۆماتکارێک و پاسەوانێکی رووسی لە تەقینەوەکەدا بریندار بوون"
تائێستا هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی ئەفغانستان کە تاڵیبان بەڕێوەی دەبات، زانیاریی لەسەر تەقینەوەکە و ژمارەی قوربانییەکان بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام دەزگاکانی راگەیاندنی ئەو وڵاتە ژمارەی قوربانییەکان بە دەیان کەس مەزەندە دەکەن.