فەڕەنسا داوا لەواشنتۆن دەكات فشار نەخاتە سەر ناتۆ بۆ كڕینی چەكی ئەمریكی

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

فەڕەنسا داوا لە ئەمریكا دەكات، فشار نەخاتە سەر هاوپەیمانەكانی لە ناتۆ، بۆ كڕینی چەكی وڵاتەكەی. فلۆرانس بارلی وەزیری بەرگریی فەڕەنسا، لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: ناكرێت لەژێر فشارەكانی ئیدارەی ئەمریكا، مادەی 5 لە پەیماننامەی باكووری ئەتڵەسی كە تایبەتە بە پرسی بەرگریی هاوبەش، بۆ مادەیەكی تر هەموار بكرێت، بە ئامانجی كڕینی فڕۆكەی جەنگیی جۆری ئێف 35 لەلایەن ئەندامانی ناتۆ. وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لەبەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا بەپێویستی زانی وڵاتانی ئەوروپا كار بۆ بنیاتنانی دامەزراوەیەكی سەربازیی بكەن، كە لەگەڵ توانا سیاسیی و ئابوورییەكانیاندا، بگونجێت.