به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ، پۆلیسى سۆران 35 كه‌سى ده‌ستگیر كرد

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆوه‌، پۆلیسی فریاکەوتنی سۆران ئه‌مڕۆ 35 كه‌سى ده‌ستگیر كرد.

بۆ دووەم ڕۆژ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی سۆران بەردەوامن لە گەڕان بەناو شەقام و بازاڕی سۆران.

هاوار ئەرگوشی بەرێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی سۆران به‌ دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: ئەمرۆ لە ناو سۆران 35کەس دەستگیرکراون و دوو کەس دراونەتە دادگا بە پێی مادەی 240ی یاسای سزادانی عێراقی سزادەدرێن چونکە بۆ دووەم جار دەستگیرکراون.