قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، لەڕێگای پسوولوی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکرێت
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: بۆ زیاتر ڕێکخستنی دابەش کردنی غازی ماڵان لەشاری هەولێر ، بڕیار درا کەوا لەڕێگای پسوولوی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکرێت و هەر هاووڵاتییەك کەداوای غاز دەکات لەبریکارەکە دەبێ پسوولەی خۆراکی ئامادە بێ و لەلایەن بریکارەکە پسوولەکە مۆر دەکرێ
ئاماژەى بەوەشکرد: مەبەست لەو هەنگاوە وەك ئاماژەمان پێدا بۆ ڕێکخستنی زیاتری پڕۆسەی دابەش کردنی غازە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هاووڵاتیاندا بەنرخی فەڕمی هەشت هەزار و 500 دینار.
ئەوەشی ڕاگەیاندوە: هەر بریکارێك سەرپێچی بکات و بەشە غازی هاووڵاتیان لەبازاڕی ڕەش بفرۆشێتەوە بەتووندی سزا دەدرێت و هەموو بریکارەکان لەلایەن لێژنەکانی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانەوە چاودێری وورد دەکرێن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ڕایگەیاند، غاز بە بۆری دەگەیەنرێتە سەرجەم ماڵەکان لە هەرێمی کوردستان.