دیجیتال میدیای سپێده
كۆمپانیای هواوی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییكردن، زنجیره‌ی نوێی مۆبایلی زیره‌كی "Mate-50"ی ناساند كه ده‌سته‌به‌ری په‌یوه‌ندییكردن به مانگی ده‌ستكرده‌وه ده‌كات.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله نوێیه‌كه له رێوڕه‌سمێكدا له شاری شێنژێن سه‌ربه پارێزگای گوانگدۆنگ كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی هواوی لێیه، ناسێنرا.
له‌میانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئه‌وه راگه‌یه‌ندرا كه نه‌وه‌ی نوێی زنجیره مۆبایلی "Mate-50" ده‌توانێت په‌یوه‌ندیی به تۆڕی مانگی ده‌ستكردی چینی بیدۆ-وه بكات كه خزمه‌تگوزاریی جیهانیی ده‌ستنیشانكردنی پێگه پێشكه‌ش ده‌كات و له‌رێگه‌یه‌وه پێگه و نامه ره‌وانه بكات.
زنجیره نوێیه‌كه‌ی "Mate-50" ده‌توانێت له‌كاته له‌ناكاوه‌كاندا كه سیگناڵی سیمكارته‌كه كارناكات، له‌رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه پێگه و نامه بنێرێت، به‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م مۆبایل كه توانای په‌یوه‌ستبوون و په‌یوه‌ندییكردنی به مانگی ده‌ستكرده‌وه هه‌یه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی زیره‌ك، سبه‌ی له رێوره‌سمێكدا مۆدێله‌كانی نه‌وه‌ی نوێی ئایفۆن بناسێنێت و ژماره‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی كه په‌یوه‌ندییكردن به مانگی ده‌ستكردیش له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی مۆبایله‌كان ئاشكرابكرێن.
- زنجیره‌ی "Mate-50" خزمه‌تگوزاریی 5G تێدا نییه
مۆدێله‌كانی نه‌وه‌ی نوێی "Mate-50" كه هواوی ناساندنی، به‌هۆی سنوورداركردنه‌كانی ئه‌مریكاوه كه كۆمپانیا چینییه‌كه ناتوانێت چیپی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو هه‌نارده بكات، خزمه‌تگوزاریی 5G تێدا نییه كه خودی هواوی له‌رووی ژێرخان و په‌ره‌پێدانییه‌وه له جیهاندا، پێشه‌نگه.
زنجیره‌ی نه‌وه‌ی نوێی مۆبایلی "Mate-50" چیپی "Snapdragon 8 Gen 1"ی كۆمپانیای كواڵكۆم به‌كارده‌هێنێت كه ته‌نها توانای په‌یوه‌ستبوونی به تۆڕه‌كانی 4Gیه‌وه هه‌یه.
هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ی كردووه هواوی سیستمی كارپێكردنی ئه‌ندرۆید به‌كاربهێنێت، زنجیره‌ی نوێیه‌كه‌ی مۆبایلی هواوی سیستمی كارپێكردنی "HarmonyOS 3" به‌كارده‌هێنێت كه خودی كۆمپانیاكه په‌ره‌ی پێداوه.
زنجیره‌ی مۆبایله‌كانی "Mate 50" له چین له‌نێوان ٧١٨ بۆ هه‌زار و ١٤٩ دۆلاردا ده‌فرۆشرێن.