دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له درێژهى رێكارهكانى بهرهنگاربوونهوهنى كۆرۆنا، له راگهیهنراوێكدا دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان چهند بریارێك دهردهكات.
له راگهیهنراوێكى دهروازهكهدا هاتووه: هەر شۆفێرێک جگە لەبارەکەی، شتومەک بە نایاسایی بهێنێت، لەبەشی یاسایی بەڕێوبەرایەتی گومرگی گەرمیان ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت، لەبەڕێوەبەرایەتی دەروازەش لەڕێگەی کارتی ڕێگەپێدانی مەرزەوە سزا دەدرێت.
دهقى راگهیهنراوهكه:
ڕێنمایی تایبەت بەشۆفێران و نوسینگەکان
دوای کۆبونەوەی نێوان عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان و هەریەک لەبنکەکانی تەندروستی، کشتوکاڵ و ئاسایش لەنێو مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ژمارەیەک ڕێنمایی دەرکران، کە پێویستە سەرجەم شۆفێران و نوسینگەکان پێوەی پابەندبن، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە، کە ئەوانیش:-
١/ هەر شۆفێرێک جگە لەبارەکەی، شتومەک بە نایاسایی بهێنێت، لەبەشی یاسایی بەڕێوبەرایەتی گومرگی گەرمیان ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت، لەبەڕێوەبەرایەتی دەروازەش لەڕێگەی کارتی ڕێگەپێدانی مەرزەوە سزا دەدرێت.
٢/دەبێت سەرجەم شۆفێران پابەندبن بەتەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە لەبەکارهێنانی(دەستکێش، کەمامە، بەدلە).
٣/ هەر شۆفێرێک کرێی زیادە وەربگرێت، بەتەواوی لەمەرز دەردەکرێت، کرێ زیادەکەشی لێ وەردەگیرێتەوە.
٤/تەواوی کاروباری گومرگی پشکنین دەبێت لەلایەن دەرهێنەرە گومرگییەکانەوە جێبەجێ بکرێت، شۆفێران مافی سەردانکردنی هیچ دام و دەزگایەکیان نیە لەبەر دروست نەبونی قەرەباڵغی.
٥/دەبێت دەرهێنەرە گومرگییەکان بەکەمترین و خێراترین کات کاروباری گەڕانەوەی بار بەتایبەت( باری کشتوکاڵی) جێبەجێ بکەن، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕووی داخستن دەکرێنەوە.
ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان