دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد کە کۆماری نەمسا بڕیاریداوە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا بکاتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراق، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاندووە، "لە روانگەی هاوبەشییەکانی عێراق و بەدواداچوون بۆ دیدگایەک کە ببێتە هۆی کرانەوەی زیاتر و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگییەکان، هەروەها هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، حکوومەتی کۆماری نەمسا بڕیاریدا لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا بکاتەوە".
ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندووه: "ئامانج لە دووبارە گەڕانهوهی بوونی دیپلۆماتی نەمسا له بهغدا له روانگەی ئیرادهی ئەو وڵاتە بۆ پێشخستنی پهیوهندییه دوو قۆڵیی و دوورمەودا و نایابەکانی نێوان ههردوو وڵات، سهرچاوه دهگرێت".