لە هەولیڕ سێ ژن، کچێک دەڕفێنن بۆ مەبەستی کاری لەش فرۆشی

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

پۆلیسی هەولێر سێ ژن ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كچێكیان رفاندووه‌ و لە ماڵێکدا دەستبەسەریان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كاری بێنن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی سێ تۆمەتباری ژن بە ناوەكانی (ژ.ا.س.) و (ژ.خ.م.) و (هـ. خ. م.) دەستگیركران بەتۆمەتی ڕفاندنی کچێک و دەستبەسەرکردنی لە ماڵێکدا لە گەڕەکی (٥)ی حەسارۆک.

تۆمەتباران كاری بەدڕەوشتییان بە كچەكە ئەنجامداوە و داویانە بە ژنێكی دیكە بەناوی (ت)، کە ئەویش هەمان کاری پێکردووە، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێداوە.

ڕوونیشیكردەوە، دوای دەستگیرکردنیان تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بەپێی ماددەی (٣ی بغاء) بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگا کران.