ئیتر پێویست ناکات سەردانی هاتوچۆی گشتی هەرێم بکرێت بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی

دوا نوێکردنەوە: 2022-09-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتیه‌كان داوه‌ كه‌ هەر یەک لای خۆیەوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی بدات بە هاوڵاتیان.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، دەسەڵات دراوە بەو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکان کە هەر یەک لای خۆیەوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی بدات بە هاوڵاتیان بە پشت بەستن بە ڕێنماییەکان،بەبێ گەڕاندنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم بڵاویکردوەتەوە،بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی (سلێمانی، هەولێر و دهۆک)ی کردوە، تیایدا هاتوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و کارئاسانی بۆیان دەسەڵات دراوە بەو بەڕێوەبەرایەتییانە کە هەر یەک لای خۆیەوە مۆڵەتی نێودەوڵەتی بدات بە هاوڵاتیان بە پشت بەستن بە ڕێنماییەکان.

ئاماژەیبەوەشکردوە،چیدی هاوڵاتی پێویست ناکات سەردانی هاتوچۆی گشتی هەرێم لە پارێزگای هەولێر بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی، بەڵک و هەر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکەی خۆی دەتوانێت ئەو مۆڵەتە بەدەست بهێنێت

ئاشکراشیکردوە، ئەم بڕیارەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و نەهێشتنی ڕۆتینە لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.