لە ماوەی دوو رۆژدا لە بەنگلادیش، لە ئاکامی بەرکەوتنی هەورەبروسکە، ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ناوچەی سیراجگانج لە باکووری ئەو وڵاتە، کە تیایدا هەورەبروسکە لە ریزی "کارەساتە سرووشتییەکان"دایە، رۆژی پێشتر بەهۆی ئەو کارەساتە سرووشتییەوە، نۆ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ناوچەی خولنا لە باشووری خۆرئاوای وڵاتەکە، ئەمڕۆ بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە، دوو برا گیانیان لەدەستدا.
هاوکات دەیان کەس بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە برینداربوون.
بەنگلادیش کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە، لە سەدا ٧٠ی گیانلەدەستدان بەو کارەساتە سرووشتییە لە مانگەکانی نێوان نیسان-حوزەیران روودەدات.
ساڵانە لە بەنگلادیش سەدان کەس بەهۆی ئەو کارەساتە سرووشتییەوە گیان لەدەست دەدە