منداڵێک لە موسڵ رفێندرا و لە دهۆک دۆزرایەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئەو منداڵە ساوایەی لە موسڵ رفێندرابوو لە لایەن ژنێکەوە لە دهۆک دەستگیرکرا. هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:”ئەو منداڵە ساوایەی 5ی ئەم مانگە لە نەخۆشخانەیەکی موسڵ لەدایکبوو لەلایەن ژنێکەوە رفێندرا، کاتژمێر ٣:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاسایشی دهۆک منداڵەکەی دۆزیوەتەوە و ژنەکەش دەستگیرکراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زانیاریی نییە لەسەر ئەوەی ژنەکە بۆچی ئەو منداڵەی رفاندووە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە تا هۆکاری رفاندنەکەی بزانین.

The post منداڵێک لە موسڵ رفێندرا و لە دهۆک دۆزرایەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.