دەوڵەتی یاسا هەڕەشەی بڕینی بەشە بودجەی هەرێم دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌رێم داهاته‌ نه‌وتییه‌كان راده‌ستی به‌غدا نه‌كات، ئه‌وا بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بڕدرێت.

ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مساڵ به‌غدا ته‌نها دوو جار (200) ملیار دیناری بۆ ناردوون، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری راده‌ست نه‌كردنی داهاته‌ نه‌وتییه‌كان، به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێن راده‌گرێت.

جاسم موسه‌وی ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاندوه‌: دوای حوكمی دادگای فیدراڵ له‌سه‌ر نایاسایی بوونی هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌گه‌لێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی عێراق و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت.

موسه‌وی راشیگه‌یاندوه‌: پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق به‌پێی نایاسایی بوونی هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی هه‌رێم، به‌ناردنی په‌یامێكی فه‌رمی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌ چاڵاكییه‌كان له‌بواری هه‌ڵكۆڵین وهه‌نارده‌ كردنی نه‌وتی هه‌رێم هۆشداری پێیان بدات كه‌چاڵاكی ئێستایان نایاساییه‌ وده‌بێت ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ناوه‌نده‌ یاساییه‌كانی عێراق ونێوده‌وڵه‌تی بن.