دیجیتاڵ میدیای سپێده
له درێژه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ، ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكداگیرا،تیایدا دوو كرێكاری نیپاڵی به قاچاخ گواستبوونیه‌وه.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی حوسێن،ووته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ سپێده‌ی ڕاگه‌یاند: هه‌ردوو كه‌سه نیپاڵیه‌كان و شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ڕه‌وانه‌ی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنامان كردوه،ووتیشی: ده‌ستمان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا گرتوه.
تەنیا لە دوێنێدا بەهۆی سەرپێچیەكانی شۆفێران و پابەند نەبوونیان بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر 874 شۆفێر سزا دراوون بە بڕی 100 هەزار دینار, هاوكات 21 ئۆتۆمبێل و 6 ماتۆر سكیل دەستی بەسەردا گیراوە