لە میانی هەڵمەتێکدا لە پارێزگای كۆجائهلی باكووری خۆرئاوای توركیا، ٢٢ کۆچبەری نایاسایی لەناو چوار ئۆتۆمبێلدا دەستگیرکران.
بەپێی روونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە لە چوارچێوەی کارەکانی چاودێریکردن و رێگریکردن لە قاچاغچێتی کۆچبەران لە رۆژانی ١٠-١١ی ئەیلوولدا، هەڵمەتێک ئەنجامدراوە.
لە میانی هەڵمەتەکەدا، چوار ئۆتۆمبێل راگیران و ٢٢ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.
پاش دەستگیرکردنیان کۆچبەرەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کران و شۆفێری چوار ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیرکران.
لە دوای کارەکانی ئاسایش، گومانلێکراوان گواسترانەوە بۆ دادگا و سیانیان دەستبەسەر کران و ئەوانی دیکە بە مەرج ئازاد کران.