ئۆکرانیا، رووسیا بە ھێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنیی تۆمەتبار دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، رایگەیاند کە رووسیا ھێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی مەدەنیی و بەھۆیەوە ھەزاران ئۆکراینی بێ کارەبا، ئاو و خۆگەرمکەرەوە ماوەنەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دمیترۆ کوڵیبا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "رووسیای تیرۆریست، ھێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی مەدەنیی کە بەھۆیەوە ھەزاران ئۆکرانی بێ کارەبا، ئاو و خۆگەرمکەرەوە ماونەتەوە".

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا راشیگەیاندووە " ڤلادیمیر پوتین پلانی ئەنجامدانی ھێرشی زیاتر لە زستاندا دادەنێت و رەوشەکە تاقی دەکاتەوە".

دمیترۆ کوڵیبا ھەروەھا داوای کردووە کە دەبێت وانەیەکی توند بە سەرۆکی رووسیا بدرێت و پێویستە رووسیا وەک وڵاتێکی پاڵپشتیکار لە تیرۆر لەقەڵەم بدرێت.

پێشتر فەرمانڕەوای ناوچەی خارکێڤ باکووری رۆژھەڵاتی ئۆکرانیا، ئۆلیج سینھۆپۆڤ رایگەیاندبوو کە دوای بۆردومانکردنی ژمارەیەک دامەزراوەی مەدەنیی لەلایەن ھێزەکانی رووسیاوە، خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و کارەبا لە ژمارەیەک ناوچەی خارکێڤ بچڕاوە.