پڕۆژەیاسای بودجە لە كاتی خۆیدا پەسەندناكرێتمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چی بەسەر دێت؟

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ كەمتر لە دوو هەفتەی ماوە بۆ كۆتایهاتنی ئەمساڵ و تائێستاش پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2020 ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە و ئەوەش لێكدانەوەی زۆری دروستكردووە، بەتایبەتی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، بەهۆی كێشەی سیاسییەوە ناردنی پڕۆژەیاساكە دواكەوتووە، بەوەش كار بە یاسای بودجەی ئەمساڵ دەكرێت. […]