چارلزی سێیەم یەکەم گوتاری خۆی لە بەردەم پەرلەمانی بەریتانیا پێشکەش کرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

شای نوێی بەریتانیا، چارلزی سێیەم یەکەم گوتاری خۆی لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا پێشکەش کرد.

چارلزی سێیەم وەک بەشێک لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی دایکی شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دووەم و دانانی وەک شای نوێی بەریتانیا، سەردانی تەلاری پەرلەمانی کرد.

ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ کۆچی دوایی شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دووەم سەرخۆشیان خۆیان ئاراستەی شا چارلزی سێیەم کرد.

دواتر شا چارڵی سێیەم یەکەم گوتاری خۆی لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا پێشکەش کرد و تیایدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "رەسانەیەتیی"ی پەرلەمانی بەریتانیا، ئامرازێکە بۆ دامەزراندنی "ژیانێکی دیموکراسی" لە شانشینی یەکگرتوودا.

ھەروەھا شا چارلزی سێیەم قوربانیدانەکانی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم لە پێناو وڵاتەکەی وەبیرھێنایەوە و ئاماژەی بەوەیشدا کە دایکی نموونەیە و جێگای شانازی سەرجەم خێزانی شاھانەیە.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی لە پەرلەمانی بەریتانیا، لیندسی ھۆیڵ لە میانی پێشوازییکردنی لە شا چارلزی سێیەم و ھاوژینەکەی، شاژن کامیللا پارکەر رایگەیاند کە لە سایەی گۆڕانکارییەکان لە جیھاندا، بەڵام ھێشتا سیستەمی پادشایەتی لە بەریتاینا وەک خۆیەتی و گۆڕانکاریی بەسەردا نەھاتووە.

شا چارلزی سێیەم دوای سەردانەکەی بۆ پەرلەمانی بەریتانیا، چووە بنکەیەکی ئاسمانیی بۆ ئەوەی بەرەو سکۆتلاند بڕوات، تا لەڕێگای کاروانێکی گەورەوە دەست بە رێوڕەسمی گواستنەوەی تەرمەکەی دایکی بکات بۆ کڵێسای مێژوویی سانت گایڵز لە شاری ئێدینبەرە.