له‌سنووری نێوان ئازه‌ربایجان-ئه‌رمینیا، شه‌ڕ وپێكدادانی چڕ له‌نێوان یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ردوو وڵات‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه وقوربانیشى لێكه‌وتووته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند: سوپای ئه‌رمینیا كاته‌كانی ئێواره له‌سنووری داشكه‌سه‌ن، كه‌لبه‌جه‌ر ولاچین به‌شێوه‌یه‌كی فراوان كاری ئیستیفزازی كردووه وهێرشیان ئه‌نجامداوه.
راشیگه‌یاندوه: گرووپه تێكده‌ره‌كانی سوپای ئه‌رمینیا به‌ئاڕاسته‌ی جیاواز مینیان له‌زه‌وی و رێگاكانی نێوان پێگه‌كانی سوپای ئازه‌ربایجان داناوه وله‌ئه‌نجامی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئازه‌ربایجان گرتوویانه‌ته‌به‌ر شه‌ڕ وپێكدادان هه‌ڵگیرساوه.
ئاماژه به‌وه كراوه: سوپای ئه‌رمینیا له‌پێگه‌كانی خۆیه‌وه له‌پارێزگاكانی باسارگه‌چه‌ر، ئیستیسو، كاراكلیسه وگۆرسو-ه‌وه به‌هاوه‌ن وچه‌كی جۆراو جۆره پێگه‌كانی سوپای ئازه‌ربایجانی له‌پارێزگاكانی داشكه‌سه‌ن، كه‌لبه‌جه‌ر ولاچین بۆردومان كردووه. له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، زیانی گیانی له‌نێو سه‌ربازان و زیانی ماددیش له‌ژێرخانی سه‌ربازییدا روویداوه.
باس له‌وه‌شكراوه: سوپای ئازه‌ربایجان رێوشوێنی پێویستی گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی سوپای ئه‌رمینیا لێیانه‌وه ته‌قه ده‌كات بێ ده‌نگ بكات و رێگری بكات له‌فراوانبوونی زیاتری شه‌ڕ وپێكدادانه‌كان. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له‌نێو سوپای ئه‌رمینیادا زیانی گیانی وماددییش كه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئازه‌ربایجان، حكوومه‌تی یه‌ریڤان ته‌واو به به‌رپرسیار داده‌نێت له‌پێكدادانه‌كان و ئه‌و زیانانه‌ی به‌و هۆیه‌وه دروست بووه.