فه‌رمانده‌ى سوپای حه‌وتی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی دهۆكی هێزه‌كانی یه‌كه‌ى 80، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایی كرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (باس‌نیوز)، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/12/2019، عه‌مید ڕه‌مه‌زان شلی، فه‌رمانده‌ی سوپای حه‌وتی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی دهۆكی هێزه‌كانی یه‌كه‌ى 80، دوای ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كى كتوپڕ بووه، گه‌یاندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كى دهۆك، پاشان هه‌ر له نه‌خۆشخانه كۆچى دوایی كردووه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه لیوا بابه‌كر فه‌قێ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ عه‌مید ڕه‌مه‌زان شلی به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كى كتوپڕه‌وه كۆچى دوایی كرد".