پسپۆرێكی پزیشكی: ئەو حاڵەتەی لە ئەوروپا روویداوە له‌ هه‌رێم روونادات بەهۆی بەهێزی بەرگری لەشیان

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

مامۆستایەكی زانكۆی سەلاحەدین  كە دكتۆرایە لە سیستەمی بەرگریی لەش  دەڵێت:  ئەو حاڵەتەی لە ئەورووپا روویداوە لێرە روونادات بەهۆی بۆماوەیی خەڵكی ناوچەكە. دكتۆر فكری عەلی  مامۆستای زانكۆ و سەرۆكی بەشی بایلۆچی لە كۆلێژی زانست لە زانكۆی سەلاحەدین  رایگەیاند:  سیستەمی بەرگریی لەش دەتوانێت بەرەنگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتەوە و جەختیش لەوە دەكاتەوە كە ئەو حاڵەتەی لە ئەورووپا روویداوە لێرە روونادات بەهۆی بۆماوەیی خەڵكی ناوچەكە و رێكخستنی سیستەمی خەو و خواردنی ڤیتامینەكانیش بە بەشێك لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دەزانێت و پێشبینی دەكات لە كۆتایی مانگی چوار بەهۆی گەرمبوونی كەشوهەوا ئەم ڤایرۆسە كۆتایی بێت.

دكتۆر فكری عه‌لی ده‌ڵێت: ده‌تواندرێت به‌ خواردنی خۆراكی ته‌ندروست سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێزبكرێت، ده‌شڵێت ، گه‌ر له‌چه‌ند خواردنێكی ئاژه‌ڵی دووربكه‌ونه‌ وه‌ ڕێگایه‌كی باش ده‌بێت بۆ به‌هێزبوونی به‌رگری له‌ش، دكتۆرۆكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: گرینگه‌ خه‌ڵك زیاتر خواردنی ڕوه‌كی بخۆن، به‌تایبه‌ت ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامینه‌كان..