دیجیتاڵ میدیای سپێده
هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێگه به شوفێرانی بارهەڵگر، پەمپ و میکسەر نادرێت له كاتژمێر 7 بۆ 9 له‌شه‌قامه‌كاندا هاتووچۆبكه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی (بارهەڵگر، پەمپ و میکسەر) ده‌كاته‌وه، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی له‌شه‌قامه‌كاندا، ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت له‌هیچ شه‌قامێكی سنوری شاری سلێمانی له‌كاتژمێر (7 بۆ 9)ی سه‌رله‌به‌یانی هاتوچۆ بكه‌ن،
ئاماژه‌ی بههوشكرد: به‌پێچه‌وانه شۆفێرانی سه‌رپێچیكار تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بن.