دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند، سەنگەرەکانی سوپای ئازەربایجان لە سنوورەکانی کەلبەجەر و لاچین، لەلایەن سوپای ئەرمینیا تۆپباران کران.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان-دا هاتووە "سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی راگەیەندرابوو، شەوی رابردوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەلایەن سوپای ئەرمینیا لە کەلبەجەر و لاچین تۆپبارانی یەکە سەربازییەکانمان کرا، سەربازانمان وەڵامی هاوشێوەی تۆپبارانەکانیان دایەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ناوبەناو تەقە لە سەنگەرەکانی ئازەربایجان کراوە و سەربازانی ئازەربایجان وەڵامی پێویستیان داوەتەوە.