شاندێكی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (knk) له هه‌ولێر له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوویان كرد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندێكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد (knk) كه پێکهاتبون لە زەینەب موراد هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و فاروق جەمیل و زەینەب مستەفا و شکر اللە محمد امین ئەندامانی شانده‌كه بوون له هه‌ولێر له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوویان كرد و له لایه‌ن د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو و مامۆستا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی فراكسیۆن پێشوازیان لێكرا. لەسەردانەکەدا شانده‌كه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد باسی پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستوریەکان و هێنانە کایەی یەکێتی نەتەوەیی ویەکڕیزی هێزو لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان کرد.