دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، رایگەیاند، 105 سەربازی وڵاتەکەی لە پێکدادانەکانی سەر سنووری ئازەربایجان کوژراون.
نیکۆڵ پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی ئەرمینیا، زانیاریی لەسەر پێکدادانەکانی سەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ ئازەربایجان دا و ئاماژەی بەوەکرد، داوای هاوکاریی سەربازییان لە رووسیا کردووە و ئاشكرایكرد، لەگەڵ هاوبەشەکانی دیکە داوایان کردووە کە ئەو پرسە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی تاوتوێ بکرێت.
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا زانیاری لەسەر زیانەکانی سوپای ئەرمینیا ئاشکرا کرد و وتی: "بەپێی دوایین ئامارەکان، تاکو ئەمڕۆ 105 سەرباز کوژراون".
ئازەربایجان رایگەیاندبوو، ئامادەیە بۆ رادەستکردنەوەی تەرمی 100 سەربازی ئەرمینیا کە لەو پێکدادانەدا کە بە ئیستفزازکردنی یهریڤان دەستی پێکردووە.