دیجیتاڵ میدیای سپێده
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێندراوی سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق و ئێران له شاری گیه‌ڵان سه‌ر به پارێزگای كرماشان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ به ناوی ڕه‌زا ئاقایی كۆتایی به‌ژیانی هات و دایكیشی به سه‌ختی بریندار بو.
رێكخراوی هه‌نگاو له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له گوندی گهڕاویانی سه‌ر به شاری گیه‌ڵان، مینێكی چێندراو كه مێژوه‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی ئێران و عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌به‌رده‌م ماڵی ڕه‌زا ئاقایی ته‌قیوه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌ژیانی هاتوه و دایكیشی به‌سه‌ختی برینداربوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ڕه‌زا ئاقایی كاری سه‌ره‌كی كۆكردنه‌وه‌ی پارچه ئاسن و فرۆشتنه‌وه‌یه‌تی، ئه‌و مینهشی هه‌ڵگرتوه‌ته‌وه و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیان له گوندی گهڕاویان دهستكاریكردوه، به‌وهۆیه‌وه پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، دایكی ڕه‌زا ئاقایی كه ته‌مه‌نی 65 ساڵه به‌ناوی شه‌كه‌ر ئه‌حمه‌دی له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه چاوێكی له ده‌ستداوه و شانیشی به سه‌ختی بریندار بوه.