دیجیتاڵ میدیای سپێده
بڕیارده‌رى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان سه‌باره‌ت به پرسى ره‌تكردنه‌وه‌ى ناونانی چه‌مچه‌ماڵ وه‌ك پایته‌ختی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: هیچ كام له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌ڕله‌مان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه یاسای په‌ڕله‌مانیان نیه.
سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو له په‌ڕله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌ڕله‌مان ته‌نها پشتگیری له ڕای وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كردوه به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه یاسای ( ناونانی چه‌مچه‌ماڵ به پایته‌ختی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له هه‌رێمی كوردستان ــ عێراق ) كه به پێی مادده‌ی 79 و 80ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مان هیچ كام له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌ڕله‌مان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه یاسای په‌ڕله‌مانیان نیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌ڕله‌مان به نوسراو پێشنیازه یاسای په‌ڕله‌مان ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه به پی یاسا، وه‌پێشتریش به هه‌مان شێوه ( پێشنیازه یاسای منداڵه وون بووه‌كان له دیارده‌ی كۆچه به كۆمه‌ڵه‌كان)ی ڕه‌تكرده‌وه و به یاداشتێك سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مانم لێ ئاگاداركردوه.
ده‌قی نوسینه‌كه:
چەند سەرنجێك لەسەر نوسراوی ( وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان) بە ژمارە 10297لە بەرواری 18 - 7 - 2022 كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان ــ عێراق كراوە سەبارەت بە پێشنیازە یاسای ( ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە هەرێمی كوردستان ــ عێراق ).
1 - بابەتی نوسراوەكە ( دەربڕینی ڕا ) لەگەڵ ناوەڕۆكی نوسراوەكە ( ڕەتكردنەوە ) دووشتی جیاوازن و یەكناگرنەوە.
2 - نوسراوەكەی بەڕێز وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەڕلەمان تەنها پشتگیری لە ڕای وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كردوە بە ڕەتكردنەوەی پێشنیازە یاسای ( ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە هەرێمی كوردستان ــ عێراق ) كە بە پێی ماددەی 79 و 80ی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان هیچ كام لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەڕلەمان دەسەڵاتی ڕەتكردنەوەی پێشنیازە یاسای پەڕلەمانیان نیە!!
3 - لە نوسراوەكەدا هیچ ئاماژەیەك بەڕای ئەنجومەنی وەزیران نەكراوە بە ( ڕەزامەند نەبوون) نەك بە ڕەتكردنەوەی پێشنیازە یاساكە.
4 - نوسراوەكەی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەڕلەمان پاڵپشتی بەهیچ ماددەیەكی یاسایی لە یاسا بەركارەكانی هەرێم نەكردوە بۆ دەسەڵاتدان بەڕەتكردنەوەی پێشنیازە یاساكە بەڵكو تەنها بەهانەیەكی لاوازی هێناوەتەوە بەوەی ( زۆرێك لە ناوچەكانی كوردستان خاوەنی شەهیدن و یادەكانیش لەسەرجەم ناوچەكان دەكرێتەوە)!!
5 - لەكاتی بوونی لێكەوتەی دارای لە هەر پێشنیازە یاسایەك بە پێی ماددەی (79)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان حكومەت تەنها دەتوانێت ( ڕەزامەند )بێت یان ڕەزامەند نەبێت لەسەر پێشنیازەكە نەك ڕەتی بكاتەوە.
وە ئەمە یەكەمجار نییە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەڕلەمان بە نوسراو پێشنیازە یاسای پەڕلەمان ڕەتدەكاتەوە كە ئەو دەسەڵاتەی نییە بە پی یاسا، وەپێشتریش بە هەمان شێوە ( پێشنیازە یاسای مناڵە وون بووەكان لە دیاردەی كۆچە بە كۆمەڵەكان)ی ڕەتكردەوە و بەچەند خاڵێك و بە یاداشتێك سەرۆكایەتی پەڕلەمانم لێ ئاگاداركردوە بەڵام تائێستا سەرۆكایەتی پەڕلەمان وەڵامی یاداشتەكەیان نەداوەتەوە و وەزیریش بەردەوامە لە ناردنی نوسراو بۆ سەرۆكایەتی پەڕلەمان و ڕەتكردنەوەی پێشنیازە یاسای پەڕلەمان.
لێرەوە دەیڵێم: پشتگیری لە پشنیازە یاسای ( ناونانی چەمچەماڵ بە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراوان ) دەكەین و ئەمەش كەمترین وەفایە بۆ ئەو شارە كەم خزمەتگوزاری و خێر لەخۆنەدیوە، وە پێویستە سەۆكایەتی پەڕلەمانیش بەپێی ماددەی ( 79 و 80 ) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمان مامەڵە لەگەڵ پێشنیازە یاساكەدا بكات وە تەنها دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و لیژنەی یاسای پەڕلەمان دەتوانێت پێشنیازە یاسا ڕەتبكاتەوە، نەك وەزیری هەرێم بۆکاروباری پەرلەمان کە کاری تەنسیقە لەنێوان پەرلەمان و حکومەت.
وەلە بڕگەی دووەمی ماددەی ( 80 )ی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەماندا هاتووە كە دەبێت: ( لە كاتێكدا ئەندامانی پەڕلەمان، كە پێشنیازی یاسا یان بڕیارەكەیان پێشكەشكردوە، ڕای دەستەی سەرۆكایەتی و لیژنەی یاسایی بۆ یان بڕوا پێهێنەر نەبوو، بابەتەكە دەخرێنە بەردەم پەڕلەمان بۆ بڕیاردان لەسەری)
بۆیە ئەم بابەتە وادەخوازێت كە سەرۆكایەتی پەڕلەمان دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت بەناردنی پێشنیازە یاساكە بۆ خوێندنەوەی یەكەم ، وەلەكاتی بوونی تێبینی لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی ولیژنەی یاسایی پەڕلەمان لەسەر پێشنیازە كە بڕواپێهێنەر نەبێ بۆ ئەو ئەندامانەی كە پێشنیازە یاساكەیان پێشكەشكردوە، پێویستە بابەتەكە بخرێتە بەردەم پەرلەمان بۆ بریاردان لەسەری...
ئەمە بۆ ئەم پێشنیازە یاسا‌و و پێشنیازە هاوشێوەكانیشی دروستە كەبەم شێوەیە ڕەتكراونەتەوە...
سەرچنار ئەحمەد
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو
15 - 9 - 2022