دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مریكا فشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ راگرتنی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ناده‌ستوریبوونی فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
پێگه‌ی ( میدل ئیست ئی) به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا فشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ راگرتنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كه فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی به ناده‌ستوری ناوبردووه، رونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا ترسی هه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ قه‌یرانی وزه له جیهاندا ده‌یان كۆمپانیای وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كاره‌كانیان له‌ده‌ستبده‌ن.
به پێی راپۆرته‌كه‌ی (میدل ئیست ئی) ئه‌مریكای هانی به‌غداد داوه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی جێبه‌جێنه‌كات، كه هه‌رێمی كوردستان ناچار ده‌كات ته‌واوی نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی بكات ، هۆشداری داوه له قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری له عێراق.
باربرا لیڤ) یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست رایگه‌یاندوه، واشنتۆن له ڕاده‌به‌ده‌ر نیگه‌رانه له خێرا جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه كه مه‌ترسی كشانه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا و كۆمپانیا بیانییه‌كانی دروستكردوه.
رونیشیكردووه‌ته‌وه، هه‌نگاوێكی له‌و جۆره متمانه له ژینگه‌ی كاری عێراقدا ناهێڵێت و له‌وانه‌یه ده‌یان لێكه‌وته‌ی ئابوری فراوانی هه‌بێت كه هه‌رێمی كوردستانیش تێپه‌ڕێنن.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووپاتیشیكردۆته‌وه، نیگه‌رانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به سه‌ركرده‌كانی به‌غداد و هه‌رێم گه‌یاندوه‌و به‌رده‌وامبوون له به‌دواداچوونی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی قه‌یرانه ئابورییه‌كانی وڵاته‌كه زیاتر و ئاڵۆزتر ده‌كات له‌كاتێكدا كه به قه‌یرانێكی سیاسی قوڵدا گوزه‌ر ده‌كات .