دیجیتاڵ میدیاى سپێده
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاوه‌دانكردنه‌وه رایگه‌یاند، عێراق پێویستی به دروستكردنی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه.
سه‌باح عه‌بدوله‌تیف راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاوه‌دانكردنه‌وه رایگه‌یاند، عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون پێویستی به دروستكردنی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه.
راوێژكاره‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، حكومه‌ت ده‌ستیكردووه به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشته‌جێبوون، له‌وانه‌ش پرۆژه‌ی (داری) كه 550 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له 17 ناوچه‌ی عێراق دهستبهردهكات، پرۆژه‌ی مه‌دینه سه‌دریش 91 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌خۆده‌گرێت كه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی عێراق و چین جێبه‌جێده‌كرێت.
رونیشیكردهووه، قه‌رزی نیشته‌جێبون یه‌كێكه له میكانیزمه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه له په‌كخستنی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان.