دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لوتكه‌ی شه‌نگهای چه‌ند بڕیاری گرنگ ده‌ركرد رایانگه‌یاند كه ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه پابه‌ند ده‌بن له پێناو كۆتایی هێنان به هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنن.
له دوای كۆبونه‌وه‌ی سێ رۆژه له به‌یاننامه‌ی كۆتاییانی لوتكه‌ی شه‌نگهای چه‌ند بڕیاری گرنگ ده‌ركرد رایانگه‌یاند كه ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه پابه‌ند ده‌بن له پێناو ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆتایی به هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنن.
بڕیاریاندا كه ته‌واوی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه بڕیاریاندا به‌وه‌ی به‌بێ هیچ پاساوێك و به تایبه‌ت به پاساوی "به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر" ده‌ستوه‌ردان له سه‌روه‌ری و خاكی هیچ وڵاتێكدا نه‌كه‌ن.
هه‌وه‌رها سه‌رۆكانی وڵاتانی ئه‌مدام له رێكخراوه‌كه پابه‌ندبونیان به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و رێگاكانی بڵاوبونه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی تیرۆر و كاركردنی به‌رده‌وام له پێناو ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دهزیانهوێت بیرۆكه‌ی هاوشێوه له جیهاندا بڵاوبكه‌نه‌وه.
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئهفغانستانو كۆتایهێنان به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كه ناوه‌كییه‌كان و فراوانكردنی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌سه‌ری نوێ له پێناو كۆتایی هێنان به‌و قه‌یران و گرژیانه‌ی كه ته‌وای هاوڵاتیانی جیهانی تێكه‌وتوه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه نێوه‌ده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌ندامانی رێكخراوی شه‌نگه‌های بۆ هه‌ماهه‌نگی، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سوربونی خۆیان له‌سه‌ر به‌گژداچونه‌وه‌ی ئه‌و رێكارانه دوپاتكرده‌وه كه بونه‌ته هۆی سه‌پاندنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بابهندبونی خۆیان به پێدانی زانیاری له‌سه‌ر پرۆژه‌ی كاری نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان یه‌كتردا و له‌گه‌ڵ وڵاتانی نائه‌ندام له رێكخراوه‌كه دوپاتكرده‌وه له پێناو پاراستنی به‌ها مرۆییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامان پابه‌ند ده‌بن به راگه‌یه‌ندراو و زانیارییه‌كانی روسیای یه‌كگرتو له باره‌ی باره نائاساییه‌كانی تایبه‌ت به باری تاندروستی جیهانی و ڤایرۆسه گواستراوهكانهوه، و پێكیشه‌وه كار له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه ده‌كه‌ن، كه سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بونه‌ته هۆی دروستبونی.