نانسی پێلۆسی: ئەرمینیا بۆ ئێمە گرنگییەکی زۆری هەیە

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

کۆنگرێسی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی هێرشە نایاسایی و کوشتنەکەی ئازەربایجانی کرد بۆ سەر کۆماری ئەرمینیا.

نانسی پێلۆسی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و ئالان سیمۆنیان سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازدا.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەرەتا سوپاسی ئالان سیمۆنیان سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینیای کرد بۆ پێشوازیکردن لە شاندی کۆنگرێسی ئەمریکا، پیلۆسی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەردەوامی بەهێزبوونی هاوکارییەکانی نێوان پەرلەمانەکانی هەردوو وڵات.

وتیشی: پێشتر له‌ ئه‌مریكا پێشوازیمان له‌ ئێوه‌ كرد و كۆمه‌ڵێك پرسمان له‌ ئاڕاسته‌ی به‌هێزكردنی دیموكراسی و ئاسایش له‌ ئه‌رمینیا تاوتوێ كرد، شانازییه‌ بۆ من ئه‌مڕۆ لێره‌م، ووتیشی: ئێمە لێرە بەردەوامین لە دیالۆگەکانمان، کۆبوونەوەکەمان زۆر بەرهەمدار بوو.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دووپاتکردەوە لەگەڵ ئەرمینیا کار ده‌کەین لەسەر پرسە ئەمنی و ئابووری و دیموکراسیەکان.

پێلۆسی ڕاشیگەیاند، کۆنگرێسی ئەمریکا ڕۆڵێکی پێشەنگی هەبووە لە ناساندنی جینۆسایدی ئەرمینیا کە لە ساڵی 2019 و لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاوە پەسەندکراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئەرمینیا بۆ ئێمە گرنگییەکی زۆری هەیە و بەناوی کۆنگرێسی ئەمریکاوە ئیدانەی هێرشە کوشندەکانی ئازەربایجان بۆ سەر ئەرمینیا دەکەین.

باسی له‌وه‌شكرد، ئەمریکا كه‌ سه‌رۆكایه‌تی گروپی مینسک بۆ ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا ده‌كات، ئێستا له‌ هه‌وڵ دایه‌ به‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن قه‌یرانی هه‌رێمی قه‌ره‌باغ له‌ نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا چاره‌سه‌ر بكات.