کارەبای نیشتیمانی كه‌مده‌بێته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 19-9-2022 له‌ كاتژمێر 6:00 به‌یانی تا 6:00 ئێواره‌ بڕی بەرهەمهێنانی كاره‌با بۆ 250 مێگاوات کەم دەبێتەوە.

ده‌قی راگه‌ینراوه‌كه‌:

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە
کاتژمێر 6:00 بەیانی تا 6:00 ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (2022/9/19) بۆ ماوەی 12 کاتژمێر بەهۆی لیکی غازەوە، پرۆسەی چاکسازی لە خۆرمەڵە بەڕێوە دەچێت.
بەهۆیەوە گواستنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 90 ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات و بڕی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ 250 مێگاوات کەم دەبێتەوە.
هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان بە هاوبەشی پرۆسەکە جێبەجێ دەکەن.
هەوڵ دەدرێت لە کەمترین ماوەدا، دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.