دیجیتال میدیای سپێده
ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسی بزۆتنهوهى حه‌ماس رایگه‌یاندوه: بزۆتنهوهكهمان ناوبژیوانانى دۆخه‌كه ئاگادار كردۆته‌وه له‌باره‌ى مه‌ترسى دۆخى ئێستاى مزگه‌وتى ئه‌قسا، كه‌پێده‌چێت ئاگر له‌ناوچه‌كه به‌ربدات.
هارون ناصرالدین، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حه‌ماس رایگه‌یاندوه: چه‌ندین نامه‌مان بۆ وڵاتانى ناوبژیوان ناردوه، له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانى ئیسرائیلى داگیركا‌ر وجوله‌كه نیشینه‌كان، له‌سه‌ر گۆرانكاریه‌كانى نێو مزگه‌وتى ئه‌قسا دا.
ناصرالدین هۆشداریش ده‌دات، ئه‌گه‌ر بێت وكه‌مترین زیان به‌به‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا بكه‌وێت، ئه‌وكات ئیسرائیلى داگیركا‌ر ده‌زانێت كه‌هێزه بهرگریكارهكانى ئه‌قسا چیان لێ به‌سه‌ر دێنن، ولهچاودێریكردنى وردى دۆخهكهداین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئیسرائیلى داگیركا‌ر ورێكخراوه توندرهوهكانیان، له‌هه‌وڵى زیادكردنى ژماره‌ى هێرشكارانى سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا دان، وگهشتى بێ به‌رامبه‌ریان رێكخستووه له‌هه‌موو لایه‌كى ئیسرائیله‌وه دێن وبۆنهته مایه‌یى بێزارى له‌نێو مزگه‌وتى ئه‌قسا وگۆرهپانهكانی دا.