دیجیتال میدیای سپێده
هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌یه‌كێكه له‌لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندوه: تا ئێستا محمد شیاع سودانى كاندیدى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو،
وئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: له‌لایه‌ن كورد وسوننه‌كانیشه‌وه هه‌ڵوێستێكى ئه‌رێنى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه ده‌بیندرێت.
عه‌لى فه‌تلاوى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاندوه: محمد شیاع سودانى نوێنه‌ر وكاندیدى ماڵى شیعه‌كانه بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێى عێراق، وگوتى: حاڵى سودانیش به‌حاڵى سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى دیكه‌ى سوننه وكورده.
راشیگه‌یاند: پێده‌چێت له‌رۆژانى داهاتوو كرانه‌وه‌یه‌ك به‌رووى قه‌یرانى سیاسى وڵات‌دا ببیندرێت، به‌ته‌واوكردنى ئیستیحقاقى ده‌ستورى وپێكهێنانى حكومه‌تى نوێ.
فه‌تلاوى راشیگه‌یاند: پێكهاته‌ى شیعه‌كان هیچ ده‌ستوه‌ردانیان نه‌كرد له‌هه‌ڵبژاردنى سوننه وكورد بۆ دیاریكردنى كاندیده‌كانیان بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار وپه‌رله‌مان، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه گرنگه ده‌ستوه‌ردان نه‌كرێت له‌كاندیدى تایبه‌ت به‌پێكهاته‌ى شیعه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێى عێراق.
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌ته‌مموزى رابردوو، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق، محمد شیاع سودانیان كاندید كرد بۆ ئه‌و پۆسته، به‌ڵام هه‌ر زوو ناڕه‌زایه‌تى ره‌وتى سه‌درى به‌دوایدا هات. به‌ڵام چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى سوره له‌سه‌ر كاندیدكردنى ناوبراو بۆ ئه‌و پۆسته.