دیجیتاڵ میدیاى سپێده
فراکسیۆنی یەکگرتوو میکانیزمێکی نوێ و گونجاوی دابەشکردنی مووچە دەداتە وەزارەتی دارایی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه: وێڕاى فشارى به‌رده‌وام و وه‌كو تاكه فراكسیۆن دووجار ده‌ركردنى به‌یاننامه دژى دواخستنى موچه، هه‌روه‌ها هۆشداریدانه حكومه‌تى هه‌رێم له‌وه‌ى به بیانووى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆناوه بیه‌وێت ده‌ستكاریكردنى موچه‌و قوتى خه‌ڵكى بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و بانگهێشتى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى و وه‌زیرى داراییمان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، ئه‌مجاره‌یان میكانیزمێك بۆ دابه‌شكردنى موچه له‌م قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆیه‌دا ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
ده‌قى راگه‌یه‌نراو و میكانیزمهكهى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو:
فراکسیۆنی یەکگرتوو میکانیزمێکی نوێ و گونجاوی دابەشکردنی مووچە دەداتە وەزارەتی دارایی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان
وێڕاى فشارى به‌رده‌وام و وه‌كو تاكه فراكسیۆن دووجار ده‌ركردنى به‌یاننامه دژى دواخستنى موچه، هه‌روه‌ها هۆشداریدانه حكومه‌تى هه‌رێم له‌وه‌ى به بیانووى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆناوه بیه‌وێت ده‌ستكاریكردنى موچه‌و قوتى خه‌ڵكى بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و بانگهێشتى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى و وه‌زیرى داراییمان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، ئه‌مجاره‌یان میكانیزمێك بۆ دابه‌شكردنى موچه له‌م قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆیه‌دا ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یەکێك لەو رێگایانە بریتیە لە:
١- نیوەی ژمارەی فەرمانبەرانی بانکە حکومیەکان رێ‌یان پێبدرێت بەپێی رێنماییە تەندرووستیەکان دەوام بکەن رۆژانە.
٢-بانکە حکومیەکان ھەررۆژەو مووچەی وەزارەتێک دابەش بکەن لەسەرئاستی پارێزگاکان بۆ ئەوەی زەحمەتی درووستنەبێت واتا بانکەکان ھەموورۆژێک نیوەی فەرمانبەرانی دەوام بکەن.
٣-بەرێوەبەرو بەرپرسی ژمێریاری ھەموو بەرێەەبەرایەتیەک یان قوتابخانەیەک راستەوخۆ مووچەی بەرێوەبەرایەتیەکەیان لە بانکەوە وەربگرن وبیھێننەوە بینای بەرێوەبەرێتیەکەیان.
٤-بۆ ئەوەی زەحمەتی درووستنەبێت ورێنماییە تەندرووستیەکان پێشێل نەکرێت ھەربەرێوەبەرایەتیەك بەبەرنامەیەکی ئاسان وبە دەوامی ھەشت کاتژمێری لەرۆژێکدا مووچە دابەشبکات بۆنموونە ھەردە مووچەخۆرەویەك کاتژمێریان بۆ دابنرێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان لە بینای بەرێوەبەرێیتیەکەیان یان قوتابخانەکەیان.
٥-بۆ ئەوەی کێشە بۆ سیستمی قەدەغەکردنی ھات وچۆ درووستنەبێت پێویستە خشتەوبەرواری دابەشکردنی مووچەی وەزارەت وفەرمانگەوبەرێوەبەرێتی وقوتابخانەکان بدرێتە ئەوھێزانەی ناوخۆ کە کۆنترۆڵی ھات وچۆکان دەکەن وفەرمانبەرانیش پێناسەی فەرمانبەریان پیشانبدەن بۆ رێپێدانیان تەنھالەوبەروارانەی دیاریکراون.
بەمشێوەی یەکەم مانگ تۆزێک مووچە دابەشکردنی ھەندێک شوێن دوادەکەوێت بەڵام دواتر ئاسایی دەبێتەوە ان شااللە چونکە بانک ھەموو رۆژێک دەوام دەکات بەدرێژایی مانگەکە.