دیجیتال میدیای سپێده
كۆمپانیایى سۆمۆ بۆ بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاندوه: رێوشوێنى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى گرتووه‌ته به‌ر وته‌واوى كۆمپانیا جیهانیه‌كانیان ئاگاداركردۆته‌وه كه‌نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان نه‌كڕن، وجه‌ختیشى كردۆته‌وه كه‌حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنى بریارى دادگایى فیدراڵى.
عه‌لا یاسرى، به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیایى سۆمۆ رایگه‌یاندوه: دادگاى باڵاى فیدراڵى بریارێكى ده‌ركردوه وتێیدا ته‌واوى گرێبه‌سته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به‌باتڵ داناوه كه‌له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیه‌كان كردۆیه‌تى بۆ ده‌رهێنان وهه‌نارده‌كردنى نه‌وت.
راشیگه‌یاندوه: وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقیش چۆنیه‌تى راده‌ستكردنى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌ته‌واوى بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى رێكخستنى بۆ كراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێ نه‌كراوه، بۆیه وه‌زاره‌تى نه‌وت رێكارى یاسایى گرتوه‌ته به‌ر، وحكومه‌تى هه‌رێمیش پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنى بریارى دادگا.
یاسرى ئاشكرایكرد: كۆمپانیایى سۆمۆ، رێكارى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراقى گۆتووه‌ته‌به‌ر، وته‌واوى كۆمپانیا جیهانیه‌كانى ئاگاداركردۆته‌وه كه‌نه‌وه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌كڕن، وگوتى: ئه‌و نه‌وته‌ى له‌ساڵى رابردوو له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه هه‌نارده‌كراوه ده‌گاته نزیكه‌ى 420 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، وبۆ ئه‌مساڵیش دابه‌زیوه وگه‌یشتوه‌ته 355 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه.
جه‌ختیشى كرده‌وه: كه‌حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى به‌نرخێكى هه‌رزانتر له‌نه‌وتى حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌كۆمپانیا جیهانیه‌كان ده‌فرۆشێته‌وه، كه‌به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى رۆیته‌رز، حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى له‌نێوان 16 بۆ 20 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بازاڕى پێوه‌ى كردوه.