خەڵک- لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەنجامی بەدواداچوونی خەرجییەکانی تایبەت بە کۆڕۆنا ڕابگەیندرێت و سەردانی دەستەی دەستپاکی بکرێت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەکانی دەستەكه و بەسەرچوونی ماوەی یاسایی سەرۆکی دەستەکە. پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٠، لیژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆکی لیژنە و ئامادهبوونی جێگرى سهرۆك و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتوو لە کۆبوونەوەکەدا سەرباری وەڵامدانەوە و تاووتوێكردنی ئەو نووسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون، بڕیار درا بەزووترین کات ئەنجامی بەدواداچوونی خەرجییەکانی تایبەت بە کۆڕۆنا ڕابگەیەندرێت و سەردانی دەستەی دەستپاکی بکرێت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەکانی دەستەكه و بەسەرچوونی ماوەی یاسایی سەرۆکی دەستە و ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر لە […]
The post ئەنجامی بەدواداچوونی خەرجییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا رادەگەیەندرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.