دیجیتال میدیای سپێده
لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ره‌خنه له‌سه‌رۆك وه‌زیرانى كار بهرێكهر ده‌گرێت له‌دانانى وه‌زیرى نه‌وت له‌شوێنى وه‌زیرى دارایى به‌وه‌كاله‌ت، وئاماژه‌ى بهوهكردوه: كێشه‌ى زۆرمان هه‌یه له‌دانانى ئه‌و به‌رپرسه، جگه لهدۆسیهكانى دارایى وحاڵهتهكانى گه‌نده‌ڵى.
نازم شهبهلى، ئه‌ندام له‌لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه: لیژنه‌كانى په‌رله‌مان به‌رده‌وامن له‌كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان دا، وبه‌شێك لهبهرپرسانیان بۆ په‌رله‌مان بانگهێشت كردوه له‌باره‌ى زۆرێك له‌كێشه‌كان.
ده‌شڵێت: لیژنه‌ى دارایى زۆرێك له‌دۆسیه‌ى له‌به‌رده‌ستدایه تایبه‌تن بهكێشهكانى دارایى وگه‌نده‌ڵى، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تى دارایى كهلهدوایى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى عه‌لاوى، له‌ئێستا دا به‌بێ وه‌زیر ماوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى بهوهكردوه: لیژنه‌ى دارایى كێشه‌ى زۆرى بۆ دروست بوه به‌تایبه‌ت دواى ده‌ست نیشانكردنى ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وت، بۆ پۆستى وه‌زیرى دارایى به‌وه‌كاله‌ت، چونكه ناوبراو رێكارى زۆرى گرتوه‌ته به‌ر و چه‌ندین گۆرانكارى له‌پۆسته باڵاكانى وه‌زاره‌ت وبهرێوهبهرایهتیهكانیدا كردوه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ئه‌سڵدا خۆى وه‌زیرى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه.
ده‌شڵێت: دۆخى ئێستاى وڵات، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى ره‌خساند كهوهزارهتى دارایى راده‌ستى وه‌زیرێكى دیكه بكرێت، وبه‌ڵگه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌داى ناوبراو له‌وه‌زاره‌تى دارایى، ئه‌مه جگه لهئهداكهى له‌نێو وه‌زاره‌تى نه‌وتدا.