هەولێر-KDP.info- وهزارهتی تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئاماری 48 كاتژمێری رابردووی راگهیاند و ئاشكرایكرد، 18 حاڵهتی نوێی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون و كۆی تووشبووان گهیشتووهته 103 حاڵهت و تا ئێستا دوو حاڵهتی مردن تۆمار كراوون و 27 حاڵهتیش چاكبوونهتهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه
راگەیهندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (28)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1- ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (5050) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1726) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (789) لە هەولێر، (308) لە سلێمانی، (524) لە دهۆك، (35) لە هەڵەبجە، (12) لە گەرمیان، (38) لە راپەرین، (20) لە کۆیە و (3324) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری 48 کاتژمێری کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (379) هاووڵاتی.
2- لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوو (929) پشکنین کراوە، (648) لە شاری هەولێر، (198) لە شاری سلێمانی، (83) لە شاری دهۆك.
دەرەنجام (18) تووشبووی نوێ تۆمارکرا و بەم شێوەیەی خوارەوە:
* پارێزگای هەولێر (11) نەخۆش پۆزەتیڤ هەبوو (4) ئافرەت و (5) پیاو و (2) منداڵ.
* پارێزگای سلێمانی (7) پۆزەتیڤ، کە (3) ئافرەت و (2) پیاو و (2) منداڵ.
3- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (103) تووشبوو، لە ناویاندا (2) مردن هەیە و (27) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان، تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن و لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
26ی ئازاری 2020