دیجیتال میدیای سپێده
بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی له بڵاوكراوهیهكدا رایدهگهیهنێت، لە (24) کاتژمێری ڕابردوو لەخوێندنگایەك لەناو شاری سلێمانی نزیکەی (100) قوتابی بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵانیان كردوە.
وتیشی، بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵە ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە( چاودێری تەندروستی ، یەکەی ئاو ، تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لەدۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی خۆراك و ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت.