هەولێر-KDP.info- بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆکانى ( دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور و نیمچە دوورگەى عەرەبى).
دەشڵێت، ئەمڕۆ ڕێکەوتى 26-3-2020 سەرەتاى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەدیار دەکەوێت، باران بە شێوەى پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت سەنتەرى پارێزگاکانیش ئەگەرى نمە بارانى هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەى هەینى لە شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کاردەکاتە سەر تەواوى ناوچەکەمان باران بارین لە تەواى ناوچە شاخاویەکان و سەنتەرى پارێزگاکان دەبارێت، ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى دهۆک وەک (دینارتە ئاکرێ سەرسەنگ ئامێدى کانى ماسى) هەروەها بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى هەولێر وەک (رواندز،سۆران چۆمان حاجى ئۆمەران سیدەکان بارزان مێرگەسوور) بارانیان زیاتر دەبێت.
هەروەها ئەوەی خستووەتەڕوو کە رۆژى شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەردەوامى دەبێت جگە لە باران بارین ئەگەرى هاتنى بارستە هەوایەکى تۆزوخۆڵ هەیە بۆ سەر ناوچەکەمان لە هەندێ ناوچە بە شێوەى تۆزوخۆڵ و لە هەندێ ناوچە لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت.
ئاشکرای کردووە، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە رۆژى یەک شەممە لاواز دەبێت و ئاسمان لەو رۆژەدا بە نیمچە هەورى دەمێنێتەوە رۆژى دووشەممە دووبارە لە زۆربەى ناوچەکان باران بارین دەبێت و لە هەمان رۆژ باران بارین کۆتاى دێت کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت، لە ماوەى ئەم شەپۆڵە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت و ناوچە شاخاویەکانى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى تەزرە بارینەى هەیە .