نه‌زاهه‌ى عێراقى: فه‌رمانى گرتن بۆ دوو به‌رپرسى باڵاى نه‌ینه‌وا ودیالا ده‌ركرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-09-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ده‌سته‌ى باڵاى نه‌زاهه‌ى عێراقى بڵاویكرده‌وه‌: كه‌ئه‌مرۆ فه‌رمانى ده‌سته‌سه‌ركردنى بۆ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجومنى پارێزگاى نه‌ینه‌وا وجێگرى پارێزگارى دیالا ده‌ركردوه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌رپرسانه‌ زیانیان به‌سه‌رو ماڵى گشتى گه‌یاندوه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌دواداچوون له‌ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ ئاشكرایكردوه‌: دادگاى به‌دواداچوونى ره‌سافه‌ تایبه‌ت به‌كێشه‌كانى نه‌زاهه‌ فه‌رمانى ده‌ست به‌سه‌ركردنى بۆ هه‌ره‌یكه‌ له‌سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا وهاوكات ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو له‌ماوه‌ى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى شارى موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ گه‌نده‌ڵى له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وكارمه‌ندانى ئه‌نجومه‌ن دا كردوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: دادگاى به‌عقوبه‌ تایبه‌ت به‌كێشه‌كانى نه‌زاهه‌ فه‌رمانى ده‌ست به‌سه‌ركردنى ئه‌ندامى هونه‌رى له‌پارێزگاى دیالا ده‌ركردوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوبرا گه‌نده‌ڵى له‌پرۆژه‌ى دانانى كامێراى چاودێرى بۆ شاره‌كه‌ دا كردوه‌.