دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزیری دەرەوەی رووسیا راگهیاند وڵاتانی خۆرئاوا بۆ ئەوەی رووسیا لاواز بکەن ئامانجیان ئەوەیە تا لهتوانایاندایه پێکدادانەکانی ئۆکراینا درێژبکەنەوە.
ههروهها سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگهیاند: هێڵێکی لەو شێوەیە مانای ئەوە دەدات کە وڵاتانی رۆژئاوا راستەوخۆ دەستیان لە پێكدادانهكانی ئۆکراینادا هەیە و ئەوانیش دهبنه لایەنێک.
وهزیری دهرهوهی رووسیا باسی لەوەش کرد، ئەوەیان دەستنیشان کردووە کە باڵادەستترین فەرماندەی نێو سوپای ئۆکراینا، ئەفسەرەکان و سەربازە بەکرێگیراوەکانی وڵاتانی دیکەش لە ئۆکراینا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە و جەختی لەوە کردەوە کە لێپرسینەوە لەگەڵ ٢٢٠ کەس دەکەن.
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای رووسیا تەنها رووبەڕووی هێزە سەربازییەکانی کیێڤ نەبووەتەوە بەڵکو لە هەمان کاتدا رووبەڕووی بزوینەری سەربازیی خۆرئاوا بووەتەوە و ئاماژهی بهوهكرد چیتر وڵاتانی خۆرئاوا نیازەکانیان ناشارنەوە.
ههروهها جهختی لهوه كردهوه كه سەرەڕای زیان و کاولکارییەکان ئامانجیان ئەوەیە تا له توانایاندایه ململانێکان درێژبکەنەوە بۆ ئەوەی رووسیا ماندوو و لاواز بکەن. هێڵێکی لەو شێوەیە مانای ئەوە دەدات کە وڵاتانی رۆژئاوا راستەوخۆ دەستیان لە ململانێکانی ئۆکراینادا هەیە و ئەوانیش دهبنه لایەنێک. هەروەها هاندانی بە ئەنقەستی خۆرئاوا بۆ ئەم ململانێیە بەبێ سزادان دەڕوات.