خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای كەلار سلێمانی لە گوندی بەردەسور سێ كەس برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە ، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 5:30 خولەك بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئەڤیۆ تەكسی -مسبۆشی بارهەڵگر، سێ كەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران و تیمی هاتوچۆی گەرمیان لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەست پێكردوە. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ، كە ڕووداوەكە لە كاتێكدا ڕوویداوە ئۆتۆمبێلی باهەڵگر بەئاراستەی كەلار هاتوەوە ئۆتۆمبێلی جۆری ئەڤیۆ تەكسی ویستویەتی پێچكردنەوە ئەنجام بدات بەئاراستەی كەلار بگەڕێتەوە پێكیاندادا وە بەهۆیەوە هەردوو شۆفێر و سەرنشینێكی ئەڤیۆكە برینداربوون.
The post هاتوچۆی گەرمیان؛ ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ برینداری لێدەكەوێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.