دیجیتاڵ میدیای سپێده
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،٢ پلە کەناراوەکانی خۆرئاوای ناوچەی ئاجی ئیندۆنێزیای هەژاند.
ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)، بڵاوی کردەوە بوومەلەرزەکە لە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە شاری میولابۆ لە کەناری ویلایەتی ئاجی و لە قوڵایی ٤٩ کیلۆمەتردا روویداوە.
لە کاتێکدا قەبارەی زیانە ماددیی و گیانییەکانی بوومەلەرزەکە نازانرێت، ئاماژە بەوە کرا کە مەترسی دروستبوونی سۆنامی لەئارادا نییە.
ئاژانسی کەشناسی، جیۆفیزیک و ئاو و ههوای ئیندۆنێزیا بڵاوی کردەوە کە گوڕی بوومەلەرزەکە ٦،٤ پلە بووە.